ئێران 1.6 ملیار یورۆ لە عیراق وەردەگرێت



جەواد ئاوچی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هەموو ماف و شایستە دواخراوەكانی هەناردەی نەوتی لە عیراق وەرگرتووە كە 1.6 ملیار یورۆ بوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە ئاوچی لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند:”ئێران هەموو ماف و شایستە دواخراوەكانی هەناردەكردنی نەوتى لە عیراق وەرگرتووە  كە لەمساڵدا نزیكەی 1.6 ملیار یورۆ بووە، لەكاتێكدا لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا ملیارێك یورۆی ڕادەستكرابوو”.

بە وتەی وەزیری نەوتی ئێران:”لەئێستادا تاران هیچ ماف و شایستەیەكی دارایی هەناردەكردنی غازی لەسەر عیراق نەماوە”.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، موحسین خوجستە میهر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاندبوو، كێڵگەی نەوتی “سوهراب”ی هاوبەش لەگەڵ عیراق، بە وەبەرهێنانێك كە دەگاتە ملیارێك دۆلار، دەكەوێتە قۆناغی كاركردنەوە.

 

١٠ کەس لەسەر بەکارهێنانی پارەی ساختە و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێت ١٠ کەس لەسەر بەکارهێنانی پارەی ساختە و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ناڤاس: وەك گا بەرامبەر ئەڵمانیا شەڕ دەكەین
دوات ناڤاس: وەك گا بەرامبەر ئەڵمانیا شەڕ دەكەین
پەیوەنیدر