شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەكات



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ئەمڕۆوە پلەمانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەكات جگە لە چەند حاڵەتێكی هەوای فێنك لە ماوەی داهاتوودا، بەڵام هاوینەكەی فێنك نابێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەکەمین شەپۆلی گەرمای هاوین لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکات و تاوەکو مانگی ئەیلول (9) بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو زانیاریانەی باس لە فێنکی هاوین دەکەن دوورن له ڕاستییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییەكان، لە ئەم هەفتەیەدا و ماوەی داهاتووشدا چەند شوپۆلێكی هەوای فێنك ناوچەكانمان دەگرنەوە، بەڵام وەرزی هاوین فێنك نابێت و پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.

ئەردۆغان: پڕۆژەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکەین
پێشت ئەردۆغان: پڕۆژەی سەدەی تورکیا جێبەجێ دەکەین
دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پشكی بودجەی هەرێم و ناردنی مووچە
دواتر دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پشكی بودجەی هەرێم و ناردنی مووچە
ەیوەندیدار