هاری دەچێتە ڕیاڵ مەدرید



ئەستێرەی یەکەمی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە بکات.

گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ یانەی تۆتنهام هاوینی ٢٠٢٤ بەسەردەچێت، یانەکانی بایرن منیوشن و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یۆنایتد چاویان لەسەر یاریزانەکەیە.

میدیاکانی ئینگڵتەرا پێشتر بڵاویانکردووەتەوە، هاری نایەوێت لە پرێمەرلیگ بڕوات، دەیەوێت یاری بۆ یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ بکات، نزیکترین یانەش لەو یاریزانە مانچستەر یۆنایتد (شەیتانە سوورەکانە).

بە پێی زانیارییەکان، یاریزانە تەمەن ٢٩ ساڵەکە دەیەوێت لە جیاتی مانچستەر یۆنایتد ڕوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات، یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بووە لە خەونی یاریزانەکە.

یانە ئیسپانیەکەیش ئارەزووی گرێبەست لەگەڵ هاری کەین دەکات، چونکە تەمەنی بنزیما تەمەنی تێپەڕیووە، دەنگۆی ڕۆشتنی یاریزانەکە بۆ یانە سعودییەکان لە ئاراداییە.

دەرفەتی ڕیال مەدرید بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا لە دەرفەتی سەرجەم یانەکانی دیکە زیاترە، لەبەر ئەوەی دانیال لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتنهام بڕیاریداوە هاری بە کەمتر لە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ نەفرۆشێت بە یانەکانی پریمەرلیگ، بەڵام ئامادەیە بە ١٠٠ ملیۆن بۆ دەرەوەی ئینگلتەرا دەستبەرداری یاریزانەکە بێت.

هاری لەم وەرزەی پرێمەرلیگ ڕکابەرێکی سەرسەختی ئێرلینگ هالاند بووە، لە٣٨ یاری خولەکە٣٠ گۆڵی تۆمارکردووە، سێ گۆڵیشیدروستکردووە، دووەم گۆڵکاری وەرزەکە بووە.

 

شیشێکی ١٦ ملیمی لە سکی هاووڵاتییەک دەرهێنرا
پێشت شیشێکی ١٦ ملیمی لە سکی هاووڵاتییەک دەرهێنرا
دەبێت پێش ٩ی مانگ بودجە یەکلایی ببێتەوە
دواتر دەبێت پێش ٩ی مانگ بودجە یەکلایی ببێتەوە
ەیوەندیدار