کاتژمێر ٩:٣٠ی ئەمشەو لە گەڕەکی تەعجیلی هەولێر لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا روویدا و سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون
رووداوەکە کاتێکد روویداوە تۆمەتبارەکە ئامادە نەبووە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆیە رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا روویدا و سێ کارمەندی ئاسایش برینداربوون و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردووشدا لە شاری هەولێر لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و تۆمەتباراندا روویدا و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ گیانی لەدەستدا.