شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، كە دیارده‌ی لانینا له‌سه‌ر زه‌ریایی هێمن كۆتایی پێهات و بەوەش وەرزی باران بارینی داهاتوو چالاك دەبێت و زوو پەڵە دەدات.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دیارده‌ی لانینا له‌سه‌ر زه‌ریایی هێمن كۆتایی پێهات و دیارده‌كه گۆڕا بۆ حاڵه‌تی ئێل نینۆ.
ڕاشیگەیاند، وه‌رزی نوێی بارانبارین ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بارانی زۆر و لافاوی زۆر دەبێت و زوو پەڵە دەدات و دەشبێتە هۆی چالاكی دەریاكان و زۆربوونی شێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە وادەكات شه‌پۆلی توندی وشكه سه‌رما كەم ببێتەوە و پڕبونه‌وه‌ی بهنداوەكان و سهڕێژبونیان و زیادبونی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی.
ئەو شارەزایەی كەشناسی وتیشی، “ساڵێكی به‌ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێت پشتیوان بەخوای گەورە”.