سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفون پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد ئەویش بە فەرمی بانگهێشتی ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنەکەی کرد لە ئەنقەرە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/31، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه رەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنهوهى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.