لە عێراقەوە هەوڵی نێوەندگیری كێشەكانی ناوخۆی هەرێم دەدرێت



پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، نێوەندگیری حكومی نوێ‌ هەیە بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكانی ناو هەرێمی كوردستان و دەشڵێت: “بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ بەنادەستووری بوونی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان كارێكی سروشتییە و لە زۆرێك لە وڵاتانی دیموكراتی ڕوودەدات.

جاسم موسەوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بۆ ئاژانسی (المعلومە)ی عێراقی ڕایگەیاندووە، جوڵەیەكی نوێ‌ لە حكومەتی ئێستادا هەیە بۆ كۆتایی هێنان بەو ناكۆكیانەی ڕوویانداوە لە هەرێمی كوردستان ئەوەش لەپێناو ئەوەی دۆخەكە زیاتر تێكنەچێت و ئاژاوە لە كوردستان دروست نەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم هاوبەشەكان لە پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ نزیك كردنەوەی تێڕوانینەكان لەسەر خاڵە گرنگەكان لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی بۆ سەرجەم پێكهاتە بەشدارەكانی پڕۆسەی سیاسی.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، “دوای بڕیارەكەی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستان، چەندین كوتلەی سیاسی دەستیان بە جووڵە كردووە بۆ ئەوەی بچنە ناو ناوبژی و نێوەندگیرییەوە لەنێوان هەردوو حزبە كوردییەكە و ئەو بڕیارەی دەریش چووە بۆ ڕاگرتنی كاری پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنی نوێ‌ بكرێت”.

موسەوی ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ بە نادەستووری دانانی پەرلەمانی كوردستان، كارێكی سروشتییە و لە زۆرێك لەو وڵاتانەی دیموكراتین ڕوودەدات.

ئێوارەی دوێنێ‌، دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵایەك دەربارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی كوردستان، كە تەمەنی خۆی درێژكردۆتەوە و بە نادەستووری دانا.

شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
دوات پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
پەیوەنیدر