پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت



كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، خاوەنی مۆلیدەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە “سبەینێ‌ پێوەری كاركردن وەردەگیرێت” كە بەهۆیەوە پارەی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەكرێت.

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکان لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری سلێمانی، ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ پێنچ شەممە ڕێکەوتی ١ی٦ی٢٠٢٣ (پێوەری) کارکردنی مۆلیدەکان وەردەگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، کاتژمێر٨:٠٠ی بەیانی دەنێردرێت بۆ ئەو گروپ ڤایبەر و واتسئەپانەی بەرپرسی زۆنەکان دایناوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک بەشدارنیە لە گروپەکە دەتوانێت پەیوەندی بە زۆنەکەی خۆیەوە بکات.

مانگانە دوای وەرگرتنی پێوەری كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، لیژنەی باڵا لە قائیمقامیەتی سلێمانی، كە نوێنەری چەند فەرمانگەیەكی وەك كارەبا و ئاسایشی ئابووری و چاودێری بازرگانی تێدایە بڕیار لە پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دەدرێت لەسەر بنەمای كاتژمێری كاركردن و نرخی گاز لە بازاڕدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی ڕابردوو بەهۆی كەمی كاركردنی مۆلیدەكان و زیادبوونی كارەبای نیشتمانی، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە كەم بووەوە و ئەمە مانگەش بەهۆی زیاتر دابەزینی نرخی گاز و كەمی كارەبای مۆلیدە ئەگەری ئەوە هەیە نرخی مۆلیدە كەم بێت.

لە عێراقەوە هەوڵی نێوەندگیری كێشەكانی ناوخۆی هەرێم دەدرێت
پێت لە عێراقەوە هەوڵی نێوەندگیری كێشەكانی ناوخۆی هەرێم دەدرێت
حاكم قادر: هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت ڕەتی دەكەینەوە
دوات حاكم قادر: هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت ڕەتی دەكەینەوە
پەیوەنیدر