حاكم قادر: هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت ڕەتی دەكەینەوە



حاكم قادر حەمەجان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ھەندێ سیاسەتی ھەڵەوە خەریكە دامەزراوە یاساییەكانمان و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسیەوە و دەشڵێت: “هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بدرێت هەنگاوێكی خراپە و دەبێت گەلی كوردستان تێكڕا ڕەتی بكەنەوە.”

حاكم قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە سەردانێكدا بۆ گوندەكانی ھەڵەدن و یاخسەمەر و مالومە و ناحیەی گاپیڵۆن، ڕایگەیاند، “خەڵكی ئەو ناوچان ەو گوندنشینانی كوردستان بەگەشتی بەردەوام لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاربوونی میللەتەكەمان لە دەستی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس قوربانی زۆریان داوەو بەبێ گوندنشینان هەرگیز شۆڕشی گەلەكەمان سەركەوتوو نەدەبوو.”

وتیشی، ‎”گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵی بەگشتی و ئاژەڵداری گوندنیشینان دەتوانرێت بكرێتە‌ چاوگێكی دیكەی داهات و ئەركی حكومەتە، كە سەرجەم خزمەتگوزارییە پێویستییەكانیان بۆ دابین بكات، ھەروەھا هەوڵی ئاوەدانكردنەوەی زیاتری گوندەكانی كوردستان بدات.”

سەبارەت بەو هەوڵانەی، كە دەدرێن لە پێناو لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی كوردستاندا، حاكم قادر ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، “هەرێمی كوردستان بەرهەمی خەبات و شۆڕش و قوربانیدانی گەلی كوردستانە و قەوارەیەكی دەستوورییە، كە لەلایەن زۆرینەی خەڵكی عێراقەوە دەنگی بۆ دراوە، هەر بۆیە هەر هەوڵێك بۆ لاوازكردن لەناوبردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكەیننەوە.”

حاكم قادر باسی لەوەشكرد، “هاوپەیمانان و دۆستەكانمان بەردەوام داوای یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانمان لێدەكەن، بەڵام بەداخەوە كەچی ئێمە تازە بە تازە خەریكین دامەزراوەكانمان كەرت ئەكەین و بەهۆی ھەندێ سیاسەتی ھەڵەوە خەریكە دامەزراوە یاساییەكانمان و دەستكەوتەكانمان دەخەینە مەترسیەوە و ھەرێمی كوردستان تووشی قەیرانێكی گەورەتر دەكەین.”

پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
پێشت پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
بانكی ناوەندی: دینار دراوی نیشتمانیە و پێویستمان بە دۆلار نییە
دواتر بانكی ناوەندی: دینار دراوی نیشتمانیە و پێویستمان بە دۆلار نییە
ەیوەندیدار