بانكی ناوەندی: دینار دراوی نیشتمانیە و پێویستمان بە دۆلار نییە



بانكی ناوەندی عێراق لایەنی بەرپرس لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، دینار دراوی نیشتمانییە و هیچ پێویستمان بە مامەڵەكردن بە دۆلار نییە.

محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، ئامانجی بانكی ناوەندی لە دەركردنی سێ‌ پاكێجی یەك لەدوای یەك بریتی بوو لە پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی فەرمی و فرۆشتنی لەڕێگەی سەكۆی فرۆشتنی كاشەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بانك ئێستتا پشت دەبەستێت ئامرازی چاك كردنی ڕێكارەكان و ئاسانكاری پڕۆسەی ناردنی حەواڵە و لابردنی سەرجەم بەربەستەكان.

وتوشیەتی، “بازرگانانی بچووک، کە مافی چوونە ناو پلاتفۆرمەکەیان نییە، ئەوانەن کە دۆلار دەکڕن و بە نرخێکی هاوتەریب مامەڵە دەکەن و فشار دروست دەكەن و خواستێکی بۆ دروست دەکەن، بەڵام سەبارەت بە باقی کۆمپانیا بازرگانییەکان، ئەوان دەچنە ناو پلاتفۆرمەکە و گواستنەوەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدەن و بە نرخی فەرمی”.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی دەڵێت: “ئەندامانی لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراقی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی بۆ پاڵپشتیکردنی دینار و سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ڕێگریکردن لە مامەڵەی نافەرمی چونکە پێویست ناکات لە عێراق مامەڵە بە دۆلار بكرێت”.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە “ئەوانەی یاری بە دۆلار دەکەن لە بازاڕدا، یاسا پێشێل دەکەن، مامەڵەکردن لەگەڵیاندا لە ڕێگەی دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە ئەنجام دەدرێت”.

حاكم قادر: هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت ڕەتی دەكەینەوە
پێشت حاكم قادر: هەر هەوڵێك بۆ لەباربردنی قەوارەی هەرێم و لاوازكردنی بدرێت ڕەتی دەكەینەوە
جۆرێکی ڤیتامین مەترسی بۆ دڵ هەیە
دواتر جۆرێکی ڤیتامین مەترسی بۆ دڵ هەیە
ەیوەندیدار