دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕاوێژكارێكی بالای مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
بەپێی زانیارییەكان، كەمێك لەمەوبەر د. بێوار خنسی، شارەزای جیۆلۆجی و ڕاوێژكاری مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ كاروباری وزە بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو ڕاوێژكارەی مەسرور بارزانی لەڕێگای نێوان هەولێر و دهۆك، سنگی تووشی ئازار بووە و پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانەی ئاكرێ گیانی لەدەستداوە.