جۆرێکی ڤیتامین مەترسی بۆ دڵ هەیە



پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری لەبارەی ڤیتامینە دەستكردەكانی ناو تاقیگەكان دەكات و داوای دەكات، لەبری پەنا بردن بۆ ئەو ڤیتامینانە، سیستمی خۆراكی تەندروست پەیڕەو بكرێت و ڤیتامین لە خۆراك و میوەكانەوە وەربگرن.

ماڵپەڕی (RT)ی ڕوسیا لە زاری دکتۆر ئەلکیساندەر میاسنیکوف، پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ بڵاویكردۆتەوە، ئەو ڤیتامینانەی جەستە لە ڕێگەی خۆراکەوە دەستی دەکەوێت ئاسان هەڵدەمژرێن و هەموو کەس سوودیان لێ وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر ئەو ڤیتامینانە بە تاقیگە و ماددەی کیمیایدا بڕۆن نەک تەنیا کاریگەرییە دەرمانییەکەی لەدەست دەدات، بەڵکو دەبێتە شتێکی نوێ، کە سووی لێ نابینرێت.

ئەو پزیشکە دەشڵێت: “بۆ پارێزگاری کردنی دڵ پێوستە شێوازی ژیان بگۆڕن و ئەو ڤیتامینە دەستکردانە مەخۆن.”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت تێبینی گۆڕانکارییەکانی فشاری خوێن بکەن و پابەندی سیستمێکی خۆراکی تەندروست بن و چالاکی جەستەیی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام بدەن.

بانكی ناوەندی: دینار دراوی نیشتمانیە و پێویستمان بە دۆلار نییە
پێشت بانكی ناوەندی: دینار دراوی نیشتمانیە و پێویستمان بە دۆلار نییە
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم كۆچی دوایی كرد
دواتر بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم كۆچی دوایی كرد
ەیوەندیدار