وتەبێژى حکومەت: داوای گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەمان لە عێراق کردووە



وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، پێشتر داوای گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەیان لە عێراق کردووە، پابەندی ڕێککەوتنە سیاسیەکەی نێوان هەرێم و عێراق دەبن، چونکە هەڵبژاردن تاکە ڕێگەیە بۆ پێشخستنی حوکمڕانیی باش.

ئەمڕۆ جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان پابەندی ڕێککەوتنە سیاسیەکەن، زۆر پێشتر داوای گەڕاندنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژە یاسایەی بودجەی عێراق پێشێلکارییە بەرامبەر ڕێککەوتنە سیاسیەکەی هەرێم و بەغدا، سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە وەک خۆی.

بەپێی وتەکانی جوتیار عادل، ئەوە عێراقە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە، ئەوان داوایان کردووە کە سەرجەم پاشەکەوتەکە بە جارێک بدرێتەوە مووچەخۆران.

لەبارەى هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەسەر بڕیارى دادگاى فیدڕاڵی بۆ ڕەتکردنەوەى درێژکردنەوەى ماوەى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتەبێژی حکومەت ئەوەی خستەڕوو، ئامانج ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، داواش لە سەرجەم حزبەکان دەکات پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکەن، هەڵبژاردن تاکە ڕێگەیە پێشخستنی حوکمڕانیی باش.

 

‎وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیادکرا
پێشت ‎وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیادکرا
گەنجێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
دواتر گەنجێک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار