مووچەخۆران: حکومەتی هەرێم دەستێکی ئەمین نییە



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گردبوونەوە، داوادەکەن، پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکات و مووچە لە عێراقەوە دابەشبکرێت.

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم بەڕێوەبەریەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بە زمانی عەرەبی و کوردی ئەنجامدا.

نەجمەدین حەمە ساڵح، مامۆستا ڕایگەیاند، فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی چالاک دەکەن، بۆ ڕاپرسی لەبارەی شێوازی دابەشکردنی مووچە، ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە بێت یاخود لەژێر چاودێری حکومەتی عێراقیدا بێت.

سوپاسی پەرلەمانتارە عێراقییەکانی کرد، کە گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەیان کردە پڕۆژە یاسای بودجەوە،

چەند داواکارییەکیشیان ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی عێراق کرد، وەک گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان، دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە، لە کاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە ڕەچاوی دۆخی فەرمانبەران بکەن، تا ئاستەنگ بۆ دابەشکردنی مووچە دروستنەبێت.

لە کۆتایشدا ڕایانگەیاند، متمانە بە حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناکەن، دەستێکی ئەمین نین بۆ دابەشکردنی مووچە.

فەرمانبەران و مووچە خۆران لە ساڵانی قەیراندا ١٢ مووچەیان وەرنەگرتووە، ٣٤ مووچەیان پاشەکەوتکراوە، بەشێکی مووچەکانیشیان بە لێبڕینی ٪٢١ بووە.

 

 

 

یەکێتی هەڵقوڵاوی دڵ و دەروونی خەڵكی کوردستانە
پێت یەکێتی هەڵقوڵاوی دڵ و دەروونی خەڵكی کوردستانە
کاتی کڕینی نەوتی سپییە
دوات کاتی کڕینی نەوتی سپییە
پەیوەنیدر