سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هەر لە سەرەتاوە قوڵ بوە و دەشڵێت: “چارەسەری كێشەی هەرێم و بەغدا جیابوونەوە و سەربەخۆییە”.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هەر لە سەرەتاوە لە دروستبونی عێراقەوە قوڵ بوون و هەرواش دەمێننەوە و باوەڕناكەم چارەسەر بكرێن.
ڕاشیگەیاند، كاتێك كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكرێن، كە هەردووكیان سەربەخۆ بن.
وتیشی، ” ئەوەی ئێستا دەكرێت كەمكردنەوەی ئازارەكانە و چارەسەر تەنها جیابوونەوە و سەربەخۆییە”.