تایەی ئۆتۆمبێل بەپیشەوەرێكدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا



لە كاتی كاركردندا لە گوندێكی سنووری گەرمیان، تایەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بە هاووڵاتییەكدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ سێ شەممە لەگوندی (صاڵح ئاغا) سەربە شارەدێی قۆرەتوو تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی (اسماعیل انوەر محمود) لەدایكبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار هێنرایە پزیشكی دادوەری كەلار.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەگوندی صاڵح ئاغا دوكانی فرۆشتن و گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێلی هەیە.

كەسوكارەكەی ڕوونیشیان كردۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتێكدا ویستوویەتی هەوا بكاتە تاییەی ئۆتۆمبێلێكەوە لەجۆری بارهەڵگر (بەڕاد) تایەكەی پێداتەقیوەتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا توێكاری بۆ تەرمی ناوبراو كراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕوداوەكە دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.

مەسرور بارزانی هەڵوێستی لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
پێت مەسرور بارزانی هەڵوێستی لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
ئاسایش  13 كەس لەسەر تەقەكردنەكەی ناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستگیر دەكات
دوات ئاسایش 13 كەس لەسەر تەقەكردنەكەی ناو بازاڕی چەمچەماڵ دەستگیر دەكات
پەیوەنیدر