ڕۆژنامەی ئاس: میسی و بێنزیما دەچنە سعویە



سعودیە چاوی لەسەر میسی و بێنزیمایە، دەیەوێت هەمان ڕیگای قەتەر بۆ بەدەستهێنانی مۆندیاڵ بگرێتەبەر، گرێبەستێکی زەبەلاجی پێشکەشی یاریزانەکان کردووە.

سعودیە پەلەیەتی لە ئامادەکاریی تەواو بەهێز بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی٢٠٣٠ کە تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە.

سعودیە لە خەزێنەی گشتی دەوڵەت، پاڵپشتی یانە جیاوازەکان دەکات، بۆ گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێی جیهان بۆ ئەوەی لە خولی سعودیە یاری بکەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوو ئۆفەری گەورە لە سعودییەوە پێشکەش بە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و کەریم بێنزێما، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید کراون.

بێنزێما بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ، میسی بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەی ساڵانە پێشکەشیان کراوە، ئۆفەرەکەی سعودییە بەبێ باج دەبێت و تەواوی پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکرێت.

تا ئێستا کەریم بێنزێما مانەوەی خۆی لە ڕیال مەدرید پشتڕاست نەکردووەتەوە و سەرقاڵی خوێندنەوەیە ئۆفەرەکەی سعودیەیە.

ئۆفەرەکەی سعودیە بۆ هەردوو یاریزانەکە فراوانە و لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، وەک باڵیۆزی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٣٠ بەردەوام دەبن.

سعودیە دەیەوێت ئەزموونی قەتەر بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دووبارەبکاتەوە، لەو کاتەدا قەتەر گرێبەستی لەگەڵ چاڤی، زینەدین زیدان، دەیڤد بێکهام و چەند ئەستێرەیەکی دیکە واژۆ کردبوو.

بڕیارە سعودیە لەگەڵ تورکیا و یۆنان میوانداری مۆندیالی ٢٠٣٠ بکات، ئێستا ئەو سی وڵاتە لە ڕکابەری سەختدان لەگەڵ مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال، کە ئەو سێ وڵاتەش دەیانەوێت هەلی میواداری مۆندیال لەدەستنەدەن.

وەزیری دارایی: حكومەت پاشەكەوتی مووچەی كردوە بەقەرز و پلانی هەیە بیداتەوە
پێشت وەزیری دارایی: حكومەت پاشەكەوتی مووچەی كردوە بەقەرز و پلانی هەیە بیداتەوە
بەرھەمھێنانی خورما لە عێراق بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمیکردووە
دواتر بەرھەمھێنانی خورما لە عێراق بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمیکردووە
ەیوەندیدار