کاتی بڕیاردانی میسییە



میسی دەیەوێت خۆی یەکلای بکاتەوە، کۆتا یانەی ژیانی وەرزشیی هەڵبژێرێت، ئومێدی بە بەرشەلۆنە نییە.

فابرزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردەوە، لیۆنیل میسی یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی دەدات.

بەپێی زانیاییەکان، میسی دەیەوێت خۆی یەکلایی بکاتەوە، ئەو یانەیەی هەڵیدەبژرێت، کۆتا یانەی ژیانی وەرزشی بێت.

لەگەڵ دەنگۆکان بۆ گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکە هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشنەکراوە، بەشێکی ئەم هۆکارەش بۆ یاساکانی داراییەکانی لالیگا دەگەڕێتەوە.

لەبەر ئەو هۆکارانە لیۆنێل لە بەرشەلۆنە نائومێدە و داهاتووی خۆی لەو یانەیە بەدی ناکات، بەڵام یاریزانە ئەرجەنتینیەکە هێشتا گرێبەستەکەی هیلالی سعودی لەبەردەستتدایە.

 

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دواخست
پێشت وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دواخست
عێراق، یەدەگی زێڕی بەرزکردەوە
دواتر عێراق، یەدەگی زێڕی بەرزکردەوە
ەیوەندیدار