عێراق، یەدەگی زێڕی بەرزکردەوە



بانکی ناوەندی عێڕاقی ڕایگەیاند؛ یەدەگی عێڕاق لە زێڕ گەیشتووەتە زیاتر لە ١٣٢ تۆن .

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە؛ نزیکەی ٢.٣ تۆن زێڕی نوێ کڕدراوە،بەمەش یەدەگمان لە زێڕ بۆ ١٣٢ تۆن بەرزبووەتەوە و لیستی خواندارێتی زێڕمان لە جیهاندا لە زنجیرەی ٣٠ دایە.

 

بانکی ناوەندی ئەوەی خستووەتەروو؛ مەبەستمان لەم ڕێکارە زیادکرنی یەدەگی زێڕە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتە ئابووری و سیاسیەکانی جیهان.

 

بەپێی بەیاننامەکەی  نووسینگەی بانکی ناوەندی عێڕاقی، زێڕ بە گرنگترین یەدەگی ئابووری هەژماردەکرێت کە لە دەزگاکانی دارایی و بانکە نێودەوڵەتیەکان بە بەردەوامی پەیڕەوی لێدەکرێت.

 

 

کاتی بڕیاردانی میسییە
پێشت کاتی بڕیاردانی میسییە
 ئەمریکا بەسیستمی موشەکی “HIMARS”،بنکە سەربازییەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
دواتر  ئەمریکا بەسیستمی موشەکی “HIMARS”،بنکە سەربازییەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
ەیوەندیدار