ئەمریکا بەسیستمی موشەکی “HIMARS”،بنکە سەربازییەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات



 

سوپای ئەمریکا، لەڕێی سیستمی موشەکهاوێژی “HIMARS”ەوە پێگە سەربازییەکانی خۆی لە کێڵگەی نەوتی پارێزگای دێرازۆری ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەهێز دەکات کە ناوبەناو لەلایەن گرووپەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان سوپای ئەمریکا سیستمی موشەکهاوێژی “HIMARS”ی رەوانەی بنکە سەربازییەکانی لە پارێزگای دێرەزور کردووە.

سوپای ئەمریکا دوێنێ سیستمەکەی لە بنکەی سەربازیی شەدادی لە پارێزگای حەسەکەوە گواستەوە و لە بنکە سەربازییەکانی لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی سروشتی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرازۆر، جێگیری کردوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئامانجی ئەو سیستمانەی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی سروشتی کۆنیکۆ، جێگیر کراون، وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە لەلایەن گرووپە پشتیوانکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە دەکرێنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا.

ئەمە لە کاتێکدایە سوپای ئەمریکا لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣دا لە نزیک کێڵگەی غازی سروشتی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرازۆر مەشقی بەکارهێنانی تانک و موشەکی دژەتانکی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە.

عێراق، یەدەگی زێڕی بەرزکردەوە
پێشت عێراق، یەدەگی زێڕی بەرزکردەوە
ئۆكراینا، سزای به‌سه‌ر ئێراندا سەپاند
دواتر ئۆكراینا، سزای به‌سه‌ر ئێراندا سەپاند
ەیوەندیدار