نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ناجێگیرە



بانکی ناوەندیی عێراق زنجیرەیەک رێوشوێنی دیکەی بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلاری ئەمریکی گرتووەتەبەر، بەڵام ھێشتا نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار روو لە بەرزبوونەوە.

لە ماوەکانی رابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کرد، بەڵام لەئێستادا نرخی یەک دۆلار بەرامبەربە هەزار و ٤٧٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

رۆژی ٢١ی ئەم مانگە بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، رێوشوێنە نوێیەکانی بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار خستەڕوو.

 

رێوشوێنەکانی ئەمجارەی بانکی ناوەندیی عێراق پەیوەستدارن بە بەکارھێنان و راکێشانی پارە لە کارتە بانکییەکان کە تیایدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی، پێویستە ئەو دامەزراوانەی کە بە سیستەمی کریدیت کارد کار دەکەن، زۆرترین بڕی مایە لەنێو ھەژمارەکەیاندا ھەبێت کە نابێت لە ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بێت.

ئۆكراینا، سزای به‌سه‌ر ئێراندا سەپاند
پێشت ئۆكراینا، سزای به‌سه‌ر ئێراندا سەپاند
وەزارەتی کار ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی کار ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار