نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە



 

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و بەجۆرێك بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 37 سەنت و نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكاش بە 80 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت .

ماڵپەڕی (oilprice) بۆ خستەڕووی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بڵاوكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی 11ی 2022 ، كە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 2.82% بەرزبۆتەوە و یەك بەرمیل بە 85 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكاش بە ڕێژەی 3.45% بەرزبۆتەوە و بە 80 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئۆپێك بە 79 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، كە بەڕێژەی 4.62% دابەزیوە .

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گۆڕدرا
پێت فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گۆڕدرا
وەزارەتی دارایی عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 39 هەزار كەسی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی دارایی عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 39 هەزار كەسی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار