لە کیێڤ، منداڵان لە ترسی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا هەڵدێن



ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، کاردانەوەی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سەر کیێڤی پایتەختی وڵاتەکەی نیشاندا.

 

سەرۆکی ئۆکراین تۆماری ڤیدیۆیی ئەو منداڵانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە شەقامەکانی کیێڤ لە ترسی هێرشی مووشەکی هەڵدێن و نووسیویەتی: “منداڵانی ئۆکراین”.

 

نوسیویشیەتی؛ هێرشە ئاسمانییەکان بۆتە شتێکی ئاسایی رۆژانی هەفتە بۆ منداڵانمان، سوپاس بۆ هەموو لایەک لە سەرانسەری جیهاندا هاوکارن بۆ پاراستنی گەل و منداڵەکانمان لە تیرۆری دەوڵەتی ڕووسیای تیرۆریست.

 

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئۆکراین، ڤالێری زالۆجینی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەر ١١ مووشەکەکەی کە لەلایەن سوپای ڕووسیا بۆ ناوچەی کیێڤ ئاراستەکرابوون، لەناو براون.

وەزارەتی کار ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت
پێشت وەزارەتی کار ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکە دەبێت
دواتر ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکە دەبێت
ەیوەندیدار