فازڵ میرانی ڕایدەگەیەنێت، ئەركی ئێمەیە لە هەر دین و نەتەوە و ئایینێك بین شوکری خوا بکەین و ئەم ئەزموونە بپارێزین.
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی لە وتارێكدا ڕایگەیاندووە، ئەركی ئێمەیە لە هەر دین و نەتەوە و ئایینێك بین ئەم ئەزموونە بپارێزین تا وڵاتەكەمان ئاسایش و پێكەوەژیانی بەردەوام بێت تیایدا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی سیاسەتی ئەرزی سووتاویان بەكاردەهێنا و ئەوانەی دەیانوت “شتێك نەماوە بەناوی دۆسیەی كورد لە عێراق” ئەمڕۆ دێن لە بارزان دەڵێن “ئێمە لەسەر زەوی پیرۆزین”.
میرانی وتیشی، “لێرەوە بریسووی شۆڕش دژی زوڵم و ستەم دەستی پێكردووە، هەموو خەباتگێڕانی عێراق لێرە كۆبوونەوە و پێكەوە دژی ستەم وەستانەوە”.