بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و هاوكات لەكاتی ئێوارە و داخستنی بازاڕیشدا دووبارە نرخەكەی بەرزبووەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا، بەهای 100 دۆلار بە 146 هەزار و 800 دینار بوو، دواتریش وردە وردە نرخەكەی بەرزبووەوە.
ڕاشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕدا جارێكی دیكە بەهاكەی بەرزبووەوە و گەیشتە 147 هەزار و 250 دینار.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و چەندین ڕێكاریشی گرتۆتە بەر بۆ بەهێزكردنی دینار، بەڵام بەهای دۆلار لە بەرزییە و دانابەزێت.