دوو بڕیار لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەركرا



وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان و دەشڵێت: “ڕێگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرهەمی ناوخۆ كرایەوە”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، بۆ لەمەودوا وەرگرتنی گەنم ئازاد دەکرێت لە سایلۆکان و جوتیاران دەتوانن گەنمەکانیان ڕاستەوخۆ ڕادەستی سایلۆکان بکەن، بەپێی ئەو پشتیگریەی لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆیان دەکرێت .

ڕاشیگەیاندووە، بڕیاردرا بە کردنەوەی دەروازەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی هەناردنی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان .

 

ڕێباز حەملان باسی بڕیاری مەسرور بارزانی بۆ پاشەکەوتی مووچە دەكات
پێت ڕێباز حەملان باسی بڕیاری مەسرور بارزانی بۆ پاشەکەوتی مووچە دەكات
کێشەکانی کورد لە بودجەی عێراق چارەسەرکرا
دوات کێشەکانی کورد لە بودجەی عێراق چارەسەرکرا
پەیوەنیدر