کێشەکانی کورد لە بودجەی عێراق چارەسەرکرا



ڕێککەوتنی سیاسی کراوە، گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پشکی کورد لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لابران.

ڕاگەیاندنە عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەو گۆڕانکاریانەی لە پشکی کورددا کرابوو، لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا لابران، ئەمەش پاش ڕێککەوتنی سیاسی لایەنە جیاوازەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەبری گۆڕانکارییەکان سوود لە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان عێراق وەرگیراوە و هەندێک بڕگە دەستکاریکراوە.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم شاندێکی هەرێمی کوردستان چونە لای ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبەغدا دواین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە بودجەی عێراق و پشکی هەرێم تاوتوێبکەن.

دوو بڕیار لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەركرا
پێت دوو بڕیار لە بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم دەركرا
بێڵینگهام باشترینی بۆندسلیگایە
دوات بێڵینگهام باشترینی بۆندسلیگایە
پەیوەنیدر