ئاسیاسێڵ بە هاوکاری دوو کۆمپانیای دیکەی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دەهێننە ئاراوە، گۆڕانکاری لە ئابوری دیجیتاڵیدا دەکەن.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای کی (QI) و کۆمپانیای دیجیتاڵ زۆن، هاوپەیمانیەکی ستراتیژیان واژۆکردووە، یەکەمین کاری هاوپەیمانێتییەکەش دابینکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنیە لە هەموو عێراقدا.
ئامانج لەم کارەی سێ کۆمپانیاکە، گۆڕانکاری ڕیشەییە لە شێوازی مامەڵەی ئەلیکترۆنی بۆ گۆڕانکاری گەورە لە ئابووری دیجیتاڵی لە عێراق.
بڕیارە خزتەمگوزارییەکە لەڕێی ئەپڵیکەیشتنێکی تایبەت پێشکەشبکریت، ئاسانکاری زۆر لە ئەپڵیکەیشنەکەدا هەبێت، جگە لەوەی ئەو سێ کۆمپانیایە لەڕێی ئەپڵیکەیشنەوە چيندین خزمەتگوزاریو ئۆفەر پێشکەشی کڕیارانیان دەکەن.