پشکی کورد لەنێوان ململانێکاندا چی بەسەردێت؟



کورد بۆ چارەسەری کێشەکانی ڕووی بەغدا کرد، پەرلەمانتارێکی عێڕاق دەڵێت، پارتی ماددەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی لە بودجە سڕیوە.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی بە سەرۆکایەتی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق فایەق زێدان کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان گفتوگۆکە لەبارە گۆڕانکارییەکان ناو پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لەبارەی پرسی نەوت و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بوو.

لەبەرامبەردا مستەفا جەبار سنید، ئەندام پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوو تویتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کرا، ڕێککەوتنەکە نەرمترە لەو بڕگانەی لیژنەی دارایی داینابوون.

لە تویتێکی دیکەدا ئەو پەرلەمانتارە پەیامیکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و گۆمەکەی شڵەقاندووە، دەڵێت “بۆ فەرمانبەرانی هەرێم: یەکێتی بە پشتیوانی ئێمە ماددەیەکیان بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە زیادکرد، بەڵام پارتی دوێنێ داوای سڕینەوەی کرد و وتی ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە”.

 

کێشەکانی هەرێم لە بەغدا جێی گفتوگۆ نییە

گۆڕانکاریەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەدا، سەرکردەیەکی لە چوارچێوەی هەماهەنگی هێناوە قسە و  دەڵێت بابەتەکە گەورەکراوە.

حەسەن فەدعەم، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ڕێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و سودانی پوچەڵنەکراوەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ خاڵێکیشی جێبەجێنەکراوە.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی نایشارێتەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق مافی نییە ئەو خاڵانەی خۆی پابەندە پێوەی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا بیسەپێنێت.

کاردانەوەی کورد بۆ گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژە یاسای بودجە بە دروستکردنی هەڵا و ژاوەژاو دەزانێت، دەڵێت “هەموارەکە مایەی ترس و زیان نییە، ئەو خاڵانە لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە پێشنیارکراوە، هیچ ئەندامێکی لیژنەی دارایی کێشەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە، ئەگەری هەموارکردنی پڕۆژە یاساکە هەیە، پێویست بەم هەڵا و ژاوەژاوە لە دژی لیژنەی دارایی ناکات”.

 

 

 

 

سێ کۆمپانیا پارەدان لە عێراق دەکەنە ئەلیکترۆنی
پێشت سێ کۆمپانیا پارەدان لە عێراق دەکەنە ئەلیکترۆنی
سلێمانی ئاوەدان دەبێتەوە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێت
دواتر سلێمانی ئاوەدان دەبێتەوە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار