سلێمانی ئاوەدان دەبێتەوە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەکرێت



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە چوار ملیار و نیو بودجەی بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی تەرخانکراوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی چوار ملیار و ٦٤٤ ملیۆنی بۆ جێبەجێکردنی ١٤ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری سلێمانیدا.

ئەم داهاتە لە فرۆشتنی زەوییەکانی شارەوانی سلێمانی کۆکراوەتەوە، کە بۆ سلێمانی بەکاردەهێنرێتەوە.

١٤ پڕۆژەکە پێکهاتوون، لە دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام، کۆنکرێتکردن، دروستکردن و درێژکردنەوە تۆڕی ئاوەڕۆ، دابینکردنی قیری شل و سوتەمەنی بۆ کارگەی قیری تانجەرۆ و چەندین پڕۆژەی دیکە.

پشکی کورد لەنێوان ململانێکاندا چی بەسەردێت؟
پێشت پشکی کورد لەنێوان ململانێکاندا چی بەسەردێت؟
ڕێنمایی بۆ هاتووچۆ و شۆفێران
دواتر ڕێنمایی بۆ هاتووچۆ و شۆفێران
ەیوەندیدار