خەڵك-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆتایی بە سەردانە فەرمییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەغدا.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەكەی سودانییەوە بڵاوكرایەوە”سودانی لە كۆتایی سەردانە فەرمییەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی شاری پیرۆزی مەشهەدی كرد”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سودانی مەراسیمی زیارەتی مەزارگەی ئیمام عەلی بن موسا ڕەزا درودی خوای لێبێت بەجێگەیاندووە، لە خودای گەورە پاڕاوەتەوە ئاسایش و سەقامگیریی باڵ بەسەر عیراقدا بكێشێت و نیعمەتی خێر و ئارامی ببەخشێت بە گەلەكەی”.