ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات و دەڵێت:”پیرۆزە لە تورکیا و زەحمەتكێشان سەرکەوتنی ئەردۆغان”
د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان لە پەیامێکدا بەبۆنەی دووبارە بوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیامێکدا دەڵێت:”پیرۆزە لە هەمو ئەوانەی خۆشی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن و شارنشینیان دەوێت و پیرۆزە لەو کەسانەی کە کار لەسەر پەرەپێدانی سەرچاوەکان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان دەکەن”.
دەشڵێت:”هیوادارین سەركەوتنی ئەردۆغان وانەیەك بێت بۆ ئەو كەسانەی کە بانگەشەی رەگەزپەرستی و دەركردنی پەنابەرانیان دەكرد، هانی ئیلحاد و شەڕی دین و قورئانیان دەدا”
“هیوادارم سەرۆکی هەڵبژێردراو پردێک بۆ کەلێنەکان دروستبکات و دادپەروەری و یەکسانی فراوانتر بکات و پێداچونەوەیەکی هەمەلایەنە و ورد بە ڕابردودا بکات”. د. عەلی قەرەداغی وا دەڵێت.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و جیاکردنەوەی (٩٩.١٪)ی دەنگەکان، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێژەی لە ٥٢٪ـی دەنگەکان، سەرکەوتنی بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو بەدەستهێنا کە رێژەی ٤٧٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئەردۆغان کە کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بو، لە گەڕی دووەم زیاتر لە ٢٧ ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کە کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت بو، نزیکەی ٢٤ ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.