نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە لە سەرجەم ەروەردەكانی سنووری هەولێر و دهۆك مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت و هەفتەی داهاتووش لە سنووری سلێمانی.
عەلی ڕەئووف، نوێنەری گشتی وانەبێژان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ی ٥ی ٢٠٢٣ پەروەردەی مەخمور وەک یەکەم پەروەردە شایستەی دارایی مانگی ٤ی ٢٠٢٣ مامۆستایانی وانەبێژ دابەش کرد، ئەم هەفتەیە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری هەولێر و دهۆک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
ڕاشیگەیاند، بۆ سنووری سلێمانی هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی ٤ی ٢٠٢٣ مامۆستایانی وانەبێژ.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ٣٥ هەزار و ٥٤٣ مامۆستای وانەبێژە، كە مووچەی مانگانەیان زیاتر لە ١٣ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینارە.