هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا لە كاتژمیر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی هات و لە ئێستادا جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە.
لەگەڵ كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان لە خوولی دووەم بۆ كورسی سەرۆكایەتی توركیا، كە هەریەكە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدار ئۆغلِۆ كێبڕكێی سەرخەتیانە، جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە.
بەپێی ئەو ئەنجامەی دەستەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی توركیا بڵاویدەكاتەوە، تا ئێستا 87%ی سندوقەكانی دەنگدان جیاكراونەتەوە و ئەنجامەكان بەم جۆرەن:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: 53%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.
كەمال كلیچدار ئۆغڵو: 47%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.