وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی زیاتر لە 39 هەزار لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێكارەكانی هێنانە كایەی پلەی وەزیفی و دابەشكردنی هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا تەواو كراوە.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی 39 هەزار و 434 پلەی وەزیفی نوێ لە سەر ئاستی وەزارەت و دامەزراوەكان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 94 هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و 17 هەزار و 309 بڕوانامەی ماجستێر و 3 هەزار و 31 بڕوانامەی دكتۆرا دەكرێتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكارەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی تەواو كردووە، كە تیایدا بە هەزاران پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندن لەخۆدەگرێت لەگەڵ بە هەمیشەیی كردنی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی دوو ساڵ و بەرەو سەرەوە خزمەتی گرێبەستیان هەیە.