دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق كاتی بەڕێكەوتنی كاروانی حاجییان لە تەواوی عێراقەوە لەڕێگای ئاسمانی و وشكانییەوە بۆ سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج دیاری دەكات.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، یەكەم گەشتی حاجیانی عێراق لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە دەبێت بۆ فڕۆكەخانەی ئەمیر محەمەد عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە و سەرجەم ئامادەكارییەكانیش تەواو بوون بۆ گواستنەوەی حاجییان بەڕێگەی ئاسمانی.
ڕاشیگەیاندووە، گەشتی حاجییان لەڕێگەی 7 فڕۆكەخانەی عێراقیەوە دەبێت لە (بەغدا، نەجەف، بەسڕە، كەركوك، هەولێر، سلێمانی) و ڕۆژانە 5 گەشت ئەنجام دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەم گەشتی كاروانی حاجییان لەڕێگەی وشكانییەوە لەڕێگەی دەروازەی (عەرعەر)ی سنوورییەوە لە ڕۆژی هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 دەبێت.
ئاشكراشی كردووە، دەستەكەیان 671 پاسی گەشتیاری نوێی تایبەتی بۆ گواستنەوەی حاجییان لە پارێزگاكانەوە بۆ سعودیە ئامادە كردووە و سەرجەم ئامادەكارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بۆ گەشتی وشكانی تەواو بوون.