فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گۆڕدرا



لە دوای پێشێلكارییە ئەمنییەكانی ئەم دواییە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك دەگۆڕێت.

ئەمڕ‌ۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە، لیوا جەبار تائی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ڕاسپێردراوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە، لیوا ڕوكن جەبار نعێمە تائی، بۆ فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ڕاسپێدرا”.

سەرچاوەكە دەڵێت، دانانی تائی لە پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، بۆ جێگرتنەوەی فەریق ڕوكن عەلی فرێجییە.

لە مانگی ئاداری 2021، لە جێگەی فەریق ڕوكن سەعد حەربیە، فرێجی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكی وەرگرتبوو.

لەم ماوەیەی دواییدا چەند ناوچەیەكی پارێزگای كەركوك پێشێلكاریی ئەمنیان بەخۆوەبینی و پاشماوەی چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعش پەلاماری هێزەكانى سوپای عیراقیاندا و بەو هۆیەوە ژمارەیەك كوژران و ژمارەیەكی تر برینداربوون، وێڕای دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لە ناوچەكە، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی گروپە تیرۆریستییەكان لە پارێزگاكەدا دروستى دەكەن.

 

 

داعش كوژرانی سەركردەكەی ڕادەگەیەنێت
پێت داعش كوژرانی سەركردەكەی ڕادەگەیەنێت
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە
پەیوەنیدر