لەگەڵ داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، نرخی دۆلار بە جێگیری مایەوە، بەڵام نرخی تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەكە، نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 650 مامەڵەی پێوەدەكرا.
ڕاشیگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 70 هەزار تمەنە و بە دیناریش، بەهای 29 هەزار دینار دەكاتە یەك ملیۆن تمەن.
سەرەڕای خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی، هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕدا كۆنتڕۆڵ نەكراوە و نەگەیشتۆتە ئەو نرخی فەرمییەی بانكی ناوەندی دیاری كردووە، كە 1320 دینارە بۆ یەك دۆلار.