پارێزگاری بانكی ناوەندی پڕۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند



پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی بانكی ڕابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكەن و دەشڵێت: “پارە دەدەن بە چەند توێژێك بۆ كەم كردنەوەی بێكاری و هەژاری”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، بە ڕێنمایی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی بانكی ڕابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكەن، كە كاری ئەو بانكە پشتیوانیكردنی دارایی دەبێت لە گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچووك و مامناوەندەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوە پڕۆژەیە دەبێتە یەكەم سەرچاوەی گرنگی پێدەر بەو كەسانەی سەرچاوەی داهاتیان كەمە وەك ژنان و گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچووكەكان.

وتیشی، “لە رێگەی بانكی رابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی قەرز بە گەرەنتی سادە دەدرێت بەو چین و توێژانەی باسكران، ئەوەش كاریگەری گەوەری دەبێت لە كەم كردنەوەی رێژەی بێكاری و هەژاری”.

تەندروستی جیهانی: بەم زووانە ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەكی دیكە هەیە
پێشت تەندروستی جیهانی: بەم زووانە ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەكی دیكە هەیە
ڕێباز حەملان: حزبەكانی كابینەی هەشتەم ئاگاداری تەواوی پاشەكەوتی مووچە بوون
دواتر ڕێباز حەملان: حزبەكانی كابینەی هەشتەم ئاگاداری تەواوی پاشەكەوتی مووچە بوون
ەیوەندیدار