عێراق و وڵاتێكی دراوسێ‌ بۆ دۆلار و پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕێككەوتن



بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، لەپێناو بەرژەوەندی دارایی و بەرەوپێشچوونی ئابوری لە عێراق، لەگەڵ سعودیە کاری هاوبەش ئەنجامبدات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بانكی ناوەندی عێراق، د.عەممار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و ئەیمەن بن محەمەد ئەلسیاری، پارێزگاری بانكی ناوەندی سعودی لە جددە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاوكاری هاوبەش لەو بوارانەی، كە سوودی هەردوو وڵاتی تیدایە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوولا جەختیان كردەوە لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ڕاهێنانی بانکی ناوەندی بەتایبەت لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و ڕێکخستنی ۆرکشۆپی گەشەپێدان لە ڕووی زانستی و تەکنیکییەوە، کردنەوەی لق بۆ بانکەکان لە هەردوو وڵات.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتی بانکی و هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار لەهەموو شوێنەکاندا لە عێراق کرا.

ئاشكراشی كردووە، هەردوولا واژۆیان لەسەر ڕێككەوتنی هاوبەش کرد، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات.

 

مەسرور بارزانی: گۆڕانكاری لە بودجە ناپاكی و پیلانگێڕانە لە دژی هەرێم
پێت مەسرور بارزانی: گۆڕانكاری لە بودجە ناپاكی و پیلانگێڕانە لە دژی هەرێم
وەزیری کشتوکاڵ هەواڵی بۆ دەرچوان پێیە
دوات وەزیری کشتوکاڵ هەواڵی بۆ دەرچوان پێیە
پەیوەنیدر