كیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی كۆستاریكا ڕایدەگەیەنێت، تیپەكەی سبەینێ پێنج شەممە هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەكلاكەرەوەی بەرامبەر ئەڵمانیا، تا بلیتی سەركەوتن بۆ قۆناغی 16ی مۆندیالی قەتەر 2022 ببڕێت.
ناڤاس گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان بە دامەزراوەی میدیایی “راداكتیونز نیتزڤیرك دویتشلاند”ی ڕاگەیاندووە:”وەك گا شەڕ دەكەین، تا خۆشی و شادی ببەخشینە وڵاتەكەمان”.
بە وتەی ناڤاس:”دەمانەوێت سوپرایز بەدیبهێنین گەر بگەینە قۆناغی 16، لەو بڕوایەم هەستمان هاوشێوەی 2014 دەبێت، كاتێك بەسەر ئیتاڵیادا سەركەوتین و يەكساندبوونمان بەسەر ئینگلتەرادا سەپاند”.
تۆڕەكەی ناڤاس حەوت گۆڵی لێكراوە، كاتێك بەرامبەر بە ئیسپانیا لە دەستپێكی مۆندیالدا دۆڕان، بەڵام تیپەكە لە یاریی دووەمدا خۆی هاوسەنگ كردەوە و بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە ژاپۆنی بردەوە، بۆیە ناڤاس و هاوڕێكانی دەیانەوێت بەرامبەر بە ئەڵمانیاش هەمان سیناریۆ دووبارە بكەنەوە”.
گۆڵپارێزەكەی سان جێرمان دەڵێت:”ناكرێت هەر لە دواوە ڕابوەستین، دەبێت پلانمان هەبێت بۆ یارییەكە و دەست بەسەر زۆربەی كاتەكانی یارییەكەدا بگرین”.