ئەمڕۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد، جوتیارانیش لە وەرگرتنی بڕیکی کەمی بەرهەمەکەیان نیگەرانن.
ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕی ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، لە هەر دۆنمێک ١٥٠ بۆ ٢٠٠ کیلۆ گەنم لە جوتیارەکان وەردەگیرێت.
کەمی ئەو بڕە گەنمەی وەردەگیرێت، جوتیارانی نیگەران کردووە، بڕیارە سبەی نوێنەرانی جوتیارانی سنوری ڕاپەڕین و گەرمیان بچنە بەغدا بۆ لێکۆڵینەوە گەیاندنی دەنگی ناڕازی خۆیان لەوبارەیەوە.
نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراقیش بەڵێن دەدەنە جوتیاران کە لە پەرلەمانی عێراقەوە ناڕەزایەتییەکانیان بگەیەنن، هەوڵبدەن ئەو گەنمەی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت نزیکی ٦٠٠ هەزار تۆن بێت.