کارەکانی کۆنفرانسی “رێگەی گەشەپێدان” بەچاودێری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و بە بەشداری نوێنەرانی ١٠ وڵاتی عەرەبی و هەرێمیی لە بەغدا پایتەختی عێراق دەستی پێکرد.
بەبەشداریی نوێنەری هەریەک لە وڵاتانی سعوودیە، تورکیا، سووریا، ئوردن، کوێت، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات، عومان و ئێران هەروەها نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتیی و یەکێتیی ئەورووپا، کۆنفرانسی “رێگەی گەشەپێدان” لە بەغدا دەستی بە کارەکانی کرد.
لە میانی کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی ئەو لێکتێکەیشتنە سەرەتاییانە دەکرێت کە لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمیی کراوە.
ئامانجی کۆنفرانسەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی (کەناڵی وشکانی کە بەندەری فاو و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە).