قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێران دێتە سلێمانی.
نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی لەسەر داواکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی دەکات.
بڕیارە ئەو شاندە ئەمڕۆ بگەنە سلێمانی، ئامانجیش لەم سەردانە، تاوتویکردنی ڕێکارە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە.