لیرەی تورکی، بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی


پێش ئەنجامدانی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ڕۆژی هەینی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی، بەشێوەیەک نرخی 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 2 هەزار لیرە.

 

لە دوای خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیاوە پشک و قەواڵەی سەروەری ئەو وڵاتە کە بە دۆلار کڕیونی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون، هاوکات تێچووی بیمەی دڵنیایی قەرزەکانی تورکیا بەرزبوونەتەوە و لەم ساڵیشدا نرخی لیرەی تورکی بۆ لە سەدا 6.4 دابەزیوە.

 

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ – ٥ – ٢٠٢٣ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێککەوتنێکدا وتی لەمدواییانەدا وڵاتانی کەنداو هاوکاری داراییان پێشکەشی تورکیا کردووە، تا بۆ ماوەیەک یارمەتیدەر بێت لە بوژاندنەوەی بانکی ناوەندی و بازاڕەکانی تورکیادا.

 

وتیشی بە نیازە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا کۆببێتەوە کە هاوکاریی داراییان پێشکەشکردوون تا سوپاسییان بکات.

 

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیادا، ئەردۆغان لە پێش ڕکابەرە سەرەکییەکەی، کەمال کلیچدارئۆغلۆوە هات، بەڵام نەیتوانی زیاتر لە سەدا ٥٠ ی دەنگەکان بە دەستبهێنێت و هەڵبژاردنەکە یەکلایی بکاتەوە، بۆیە پێویستی بە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانە، کە بڕیارە ٢٨ی ئەم مانگە، کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەبچێت.

مێدڤێدێڤ: شەڕی ئۆکراین دەکرێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت
پێشت مێدڤێدێڤ: شەڕی ئۆکراین دەکرێت بۆ دەیان ساڵ بەردەوام بێت
ئەمریکا، بەڵگەنامەی تایبەت بە هەوڵی تیرۆری شاژنی بەریتانیای بڵاوکردەوە
دواتر ئەمریکا، بەڵگەنامەی تایبەت بە هەوڵی تیرۆری شاژنی بەریتانیای بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار