سلێمانی؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا



بەتۆمەتی دزینی‌ بڕێك پاره‌، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزی بووی‌.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەكان، بڵاویکردووەتەوە؛ دوای ئەوەی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێدزراوه‌، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

 

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەی تێدا باسکراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەشدا دەستگیرا بەسەرئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزی بووی‌.

 

هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار (چ، أ، ك) كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری دادوەرو به‌پێی ماده‌ی٤٤٦ له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

 

سپێناخ و گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی
پێت سپێناخ و گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی
کەرکووک؛ ١٥٥ هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران
دوات کەرکووک؛ ١٥٥ هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران
پەیوەنیدر