بۆ بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان بڕیار درا



وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، دەست دەكەن بە دابەشكردنی چوارەم بەشە ئاردی ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا و داواش لە بریكارەكانی ئارد دەكات سەردانی كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بكەن بۆ وەرگرتنی پشكەكانیان.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە دەست دەكات بە دابەشكردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان، بۆیە پێویستە لقەكانی كۆمپانیاكە لە پارێزگاكان ئاگاداری بریكارەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پشكەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە خشتەیەكی بۆ بریكارەكان داڕشتووە بەپێی ئەو خشتە و كاتە سەردانی بكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو بەشە ئاردەی دابەش دەكرێت، بەشی چوارەمی ئاردی ئەمساڵە و گەنمی تەواو هەیە بۆ كردنی بە ئارد و دابەشكردنی بەشێوەی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا.

وەزیری بازرگانی داواش لە هاووڵاتییان دەكات، “سەردانی بریكارەكانی ئارد بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەئاردی خۆیان و لەكاتی بونی هەر كێشە و سەرپێچییەكدا پەیوەندی بە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بكەن”.

لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم داوای هەڵوێست وەرگرتن دەكرێت
پێت لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم داوای هەڵوێست وەرگرتن دەكرێت
ئافرەتێك لەسەر جادووگەری و فێڵبازی دەستگیر كرا
دوات ئافرەتێك لەسەر جادووگەری و فێڵبازی دەستگیر كرا
پەیوەنیدر