بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەی پاسپۆرت دەكەن دەبێت پێش كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ ئامادەبن، بەپێچەوانەوە مامەڵەكانیان لێ وەرناگیرێ.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە کاتژمێر (٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆیە).
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان پێش کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوانیوەڕۆ لە ناو بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەبن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکەیان یان وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەیان.
جەختیشی كردۆتەوە، لە دوای کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوانیوەڕۆ، ناتوانن سەردان بکەن بۆ مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت.