حەلبوسی: ” ٢٧ی ئەم مانگە بوودجە دەخرێتە دەنگدانەوە”



سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند؛ رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣، پرۆژە یاسای بوودجە ٢٠٢٣ دەخرێتە دەنگدانەوە.

محەمەد حەلبوسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە،’ رۆژی چوارشەمەی ڕابردوو، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەتەوە و پرۆژە یاسای بوودجەی فیدراڵیی ٢٠٢٣یان تاوتوێ کردووە.

حەلبوسی ئاماژەی بەوەداوە، کە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرۆژەیاسای بوودجە رادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات و رایگەیاندووە: “پرۆژەیاساکە گرنگە و زۆر پڕۆژەی وەبەرھێنان و ستراتیجیی تیایدایە کە لە داھاتوودا، رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر رەوشی خزمەتگوزاریی دەبێت”.

باسی لەوەشکردووە، لیژنەی دارایی ژمارەیەک برگەی لە پرۆژەیاسای بوودجە تایبەت بە چاکسازیی زیاد کردووە کە دەبێتە مایەی پتەوترکردنی رۆڵی دامەزراوە گشتییەکان لە ئەنجامدانی چاکسازییدا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەشڵێت؛ ئەگەری ھەیە، رۆژی شەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣، پرۆژەیاسای بوودجەی فیدراڵیی ٢٠٢٣ بخرێتە دەنگدانەوە.

رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بوودجەی فیدراڵیی کرد و لە ١٣ی مانگی ئاداردا پەسەندی کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان مانگ رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.

پێشتر وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو؛ قەبارەی بوودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەگاتە ١٩٧ تریلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینار و کورتھێنان لە بوودجەی ئەمساڵدا دەگاتە ٦٣ تریلیۆن دینارە.

نرخی مریشک دادەبەزێت
پێشت نرخی مریشک دادەبەزێت
پۆندی گلدانەوەی ئاو، بۆ گوندنشینان دروست دەکرێت
دواتر پۆندی گلدانەوەی ئاو، بۆ گوندنشینان دروست دەکرێت
ەیوەندیدار