سوپای عێراق بە چەکەوە گەمارۆی کامپی مەخموریان داوە

  • 253 بینین

بەیانی ئەمڕۆ هێزی سەربازی عێراق بە چەکەوە گەمارۆی کامپی مەخموریان داوە، دانیشتوانی کامپەکەش بەردەوامن لە ڕێگری.

لە ڕۆژی ٢٠ ئەم مانگە هێزێکی سەربازی عێراق بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش چونە نزیکی کامپی مەخمور، ئەمەش بۆ دروستکردنی چەند بنکەیەکی سەربازی، بەڵام دانیشتوانی کامپەکە دروستکردنی ئەو بنکە سەربازیانە ڕەتدەکەنەوە.

لە هەمان ڕۆژدا نوێنەری دانیشتوانی کامپەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی گەمارۆی هێزە سەربازییەکە و دروستکردنی بنکە سەربازییەکە کۆبوونەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان دەستنەکەوت.

بەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە هێزە سەربازییەکان بە چەکەوە گەمارۆی کامپەکەیان داوە، بەپێی زانیارییەکان هێزەکەی عێراق هەوڵدەدات گەمارۆی بیری ئاوخواردنەوەی کامپەکە بدات.

دانیشتوانی کامپەکە دژی ئەم گەمارۆدانەن، بەرگری دەکەن و چونەتە بەردەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان تا هێزە سەربازییەک پەلاماری کامپەکە نەدەن.

 

 

 

بۆچی هەڵبژاردن ئەکەین؟
پێشتر بۆچی هەڵبژاردن ئەکەین؟
کورد لەنێو بەرداشەکانی تورکیادا!
دواتر کورد لەنێو بەرداشەکانی تورکیادا!
پەیوەندیدار